Kurdistan Press - سودانی لەبارەی هەناردە کردنەوەی نەوتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە سودانی لەبارەی هەناردە کردنەوەی نەوتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سودانی لەبارەی هەناردە کردنەوەی نەوتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری وزەی توركیا، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان و هاوكاریی نزیكتر لە بواری ئاو و پێوەندیی كارەبایان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی ئادار، لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، سوودانی پێشوازیی لە ئالب ئەرسەلان بەیرەكتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا كرد. لە كۆبوونەوەی نێوانیان دووپات لە پەرۆشیی حكوومەت بۆ بەرزكردنەوەی هاوكاریی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیاكانی توركیا لە كەرتە جیاوازەكاندا كرایەوە، جگە لە هاوكاریكردن لە بواری وزەدا كە حكوومەت كار دەكات بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانیان، لەناویاندا زیادكردنی دابینكردنی كارەبا.

سوودانی باسی لەوەش كردووە، حكوومەتەكەی هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان، دانوستان بەردەوامە لەگەڵ كۆمپانیا بیانییە نەوتییەكان كە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، بە مەبەستی چارەسەركردنی هەندێك كێشەی تەكنیكی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

لای خۆیەوە وەزیری وزەی توركیا، ویستی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریی زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا دەربڕی، لەوانە پڕۆژەی پاڵاوگە و پیشەسازیی پترۆكیمیایی، هەروەها گرنگیی هەناردەكردنی نەوت لە بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، ئاماژەی بە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و ئەو دەرفەتە ئومێدبەخشانەی وەبەرهێنان كرد كە لە خۆی دەگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه