Kurdistan Press - کێشەی کارەبا ڕووی لە عێراق کردووە کێشەی کارەبا ڕووی لە عێراق کردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی کارەبا ڕووی لە عێراق کردووە

ئەمریکا پلانێکی عێراقی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕەتکردەوە، ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتۆن ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە کرد و دەبێت جێگره‌وه‌ى بۆ بدۆزینه‌وه‌، ئاشكراشى كرد، پێده‌چێت گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی فه‌ڕه‌نسى ته‌واو بكات كه‌ تا ساڵى 2027 درێژه‌ ده‌خایه‌نێت.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، له‌باره‌ى هاورده‌كردنى غازى سروشتى بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با له‌ وڵاتى توركمانستانه‌وه‌، ڕایگه‌یاند: "ئەمەریکا ڕێگری لە ڕێککەوتنی ئەو گرێبەستەی نێوان عێراق و تورکمانستان و ئێراندا کرد، بیانووی ئەوەی هه‌یه‌ کە ئەو کۆمپانیایەی پڕۆژەی بۆری غاز لە تورکمانستانەوە بۆ عێراق لە ڕێگەی ئێرانەوە جێبەجێ دەکات، كۆمپانیایه‌كی نەخوازراوە".
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "ئەمەش بژاردەکانی عێراقی سنووردار کردووە بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی وزە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکوومەت بەردەوامە لە به‌كارخستنى وێستگه‌كانى كاره‌با لە هەمان کاتدا هەوڵدەدات گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیای غازی فەرەنسی تۆتال تا ساڵی 2027 تەواو بکات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ "پێویسته‌ حكوومه‌ت هەنگاوی بەپەلەی هه‌بێت بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانی ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی غازی ئێرانی".
له‌ دوای كۆتاییهێنانی لێخۆشبوونی ئه‌مریكا له‌ عێراق بۆ كڕینی كاره‌با له‌ ئێران، هاوینی داهاتوو عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كه‌ پرۆژه‌ی رووناكی كاره‌بای 24 كاتژمێری چووه‌ته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك دابین كراون و بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ سه‌نته‌ری هه‌رچوار شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێ و تاوه‌كوو كۆتایی ساڵی 2026 له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه