Kurdistan Press - تەیف سامی دەیەوێت سوود لە سیستەمی هەرێم وەربگرێت تەیف سامی دەیەوێت سوود لە سیستەمی هەرێم وەربگرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەیف سامی دەیەوێت سوود لە سیستەمی هەرێم وەربگرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی ژێرخانی ئابووری لەڕێگەی بە دیجیتاڵکردن و  سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە، بەهۆیەوە سەرنجی وەزیری دارایی عێراق ڕادەکێشیت.

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی سەربازی و مەدەنی بۆ مانگی دوو بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، هاوکات حکومەتی عێراق دەیەوێت سوود لەو سیستمەی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

 هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری  ڕاگەیاند: وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە کە سیستمی پەیرۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لیستی مووچەی پێ ئامادە دەکرێت، لە سەرانسەری عێراق کاری پێ بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی پەیرۆڵ لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاری لەسەر دەکرێت و سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنییە.

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە شەش هەزار کەس لەسەر سیستمی پەیڕۆڵ کار دەکات، سیستمەکە نزیکەی هەزار و 188 بنکەی کار کردنی هەیە.

- هەموو داواکارییەکانی بەغدا بۆ ناردنی مووچە لە سیستمەکە جێبەجێکراون.

-شەش سەد و 81 هەزار کەس لە سیستمی پەیرۆڵ تۆمار کراوە.

- شەش سەد و 57 هەزار و 780 کەس لە لیستی مووچەی مانگی دوو تۆمار کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا