Kurdistan Press - مەرجی ترەمپ بۆ سوودانی ئاشکرابوو مەرجی ترەمپ بۆ سوودانی ئاشکرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەرجی ترەمپ بۆ سوودانی ئاشکرابوو

‎ تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری بارمتەكان ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەوەی محەمەد شیاع سودانیببێتەوە بە سەرۆك وەزیران دەبێت بۆ جیهانی بسەلمێنێت كە شایەنی ئەو پۆستەیە، ئەوەش بە ئازادكردنی بارمتەیەكی ئیسرائیلی دێتە ئاراوە لای گروپە چەكدارەكانی عێراق.  

‎ئادەم پۆلەر، نێردەی تایبەتی ( دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری بارمتەكان سەبارەت بە ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكە لە بەغداد پەیامێكی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق هێناوە و ئەوەی ڕاگەیاندووە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەرفەتێكی لەبەردەستدایە و ئێستا كاتی ئەوەیە پیشانی جیهانی بدات ئایا شایەنی ئەوەیە ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران یاخود نا.

‎ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر سوودانی نەتوانێت بارمتە ئیسرائیلییەكە (ئیلیزابێس تسۆركۆف) ئازاد بكات، ئەوا پێویستە لە پۆستەكەی دەربكرێت، چونكە ئەمە یەكەمجار نییە باس لەم كەیسە بكەین، پێشتریش سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنیدا بە ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكە، بەڵام ئازاد نەكرا.

‎ئەمە لەكاتێكدایە، لە سەرەتای ساڵی٢٠٢٢دا (ئێلیزابێس تێسكۆرف) بە مەبەستی ئامادەكردنی دكتۆرا بەناوی زانكۆی پریستۆن-ی ئەمەریكییەوە بە پاسپۆرتە ئیسرائیلییەكەی گەیشتە عێراق و لە ئایاری ساڵی ٢٠٢٣دا بێسەروشوێن بوو، دواتر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەكرد، كە ئەو لێكۆڵەرە لەلایەن (حزبوڵا)ـی سەربە ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه