Kurdistan Press - ئەمریکا کۆتا ئاگاداری بە عێراق دەدات ئەمریکا کۆتا ئاگاداری بە عێراق دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا کۆتا ئاگاداری بە عێراق دەدات

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرای كرد كە ئەمەریكا عێراقی لە ئەگەری بەكارهێنانی تاران بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ گواستنەوەی پارە و راوێژكارە سەربازییەكانی بۆ لبنان وریا كردووەتەوە، ئەوەش لە دوای سەپاندنی قەدەغەی نیشتنەوەی فڕۆكە ئێرانییەكان لە بەیرووت.

بەپێی سەرچاوەكە واشنتن عێراقی ئاگەدار كردووەتەوە بەوەی دەبێت رێگری لە هەوڵەكانی ئێران بكات بۆ سوودوەرگرتن لە هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ گەیاندنی پاڵپشتیی دارایی و لۆجیستی بۆ بەیرووت و گەیاندنی بە حزبوڵای لبنانی، پێدەچێت ئەمەریكا پێش رووداوەكان بكەوێت، لە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی لبنان قەدەغەی نیشتنەوەی فڕۆكەكانی ئێرانیان سەپاند.

سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە كە عێراق پابەندە بە هەموو رێنوێنییە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە ئاسایشی گواستنەوەی ئاسمانی و رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، رێگەش بەوە نادات هیچ لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی ئاسمان و خاكەكەی بۆ تێپەڕاندنی ئەجیندای نێودەوڵەتی بەكاربێنێت.

دوای ئەوەی بەم دواییە حكوومەتی لبنان قەدەغەی نیشتنەوەی فڕۆكەكانی ئێرانی لە بەیرووت سەپاند، وەك جێبەجێكردنی بڕگەیەكی رێككەوتنی ئاگربەست لە لبنان بە رێگرتن لە گەیشتنی پاڵپشتی بۆ حزبوڵا لە رێگەی فڕۆكەخانەی بەیرووتەوە، ئەو بڕیارە ناڕەزایەتییەكی گەورەی ئەندامانی حزبوڵای لبنانی لێ كەوتەوە، شارەزایان هۆكاری ئەو قەدەغەكردنە بەوە لێك دەدەنەوە كە ئێران دوای لەدەستدانی هیڵی وشكانی، دەیەوێ لە رێگەی ئاسمانییەوە پارە و یارمەتی بگەیەنێتە حزبوڵای لبنانی، كە ئێستە بە دۆخێكی خراپدا تێپەڕ دەبێت، بۆیە رەنگە پەنا بۆ سوودوەرگرتن لە گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق وەربگرێت بۆ ئەو مەبەستە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا