Kurdistan Press - لەبارەی وموچە زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی وموچە زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی وموچە زانیاری نوێ گەیشت

ئەمڕۆ كاری تیمە تەكنیكییەكەی دارایی عێراق لە هەولێر كۆتایی دێت و دەگەڕێنەوە بەغدا، هەر ئەمڕۆش شاندە باڵاكەی هەرێم دەچنە بەغدا و بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی كانوونی دووەم، بەپێی زانیارییەكان كارە تەكنیكییەكانی لیژنەی هەولێر و بەغدا كۆتایی هاتووە.

ئەوەش زانراوە، كارە تەكنیكییەكەی دارایی عێراق لە هەولێر كۆتایی دێت و دەڕۆنەوە بەغدا و چوار راپۆرت دەدەنە وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

بەپێی زانیارییەكان، راپۆرتەكانی تیمە تەكنیكییەكە كە ئامادەیان كردووە، تایبەتن بە مووچەی ئەمساڵ و داهات و خەرجیی مانگی 12ی ساڵی پار كە عێراق نەیناردووە. 

لەبارەی كاتی چوونی شاندەكە ئەوە زانراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان دەچنە بەغدا و هەر سبەی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان شاندەكەی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی عێراق لە ماڵی وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوە دەچێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا