نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. سوودانی و هاکان فیدان باسیان لە جەنگی غە*ززە و لوبنان و پابەندبوون بە ئاگربەست کردووەتەوە. دەشڵێت، سوودانی رەتیکردووەتەوە سووریا ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و عێراق هەوڵ دەدات سەقامگیری لەو وڵاتە بچەسپێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر بەدواداچوونی حکومەت بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و جێبەجێکردنی یاداشتنامە واژۆکراوەکان لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لە تشرینی دووەمی رابردوو و سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا لە نیسانی ساڵی رابردوو کردەوە".
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سڵاوی ئەردۆغانی بە سوودانی گەیاند و "خواستی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی نزیک لەگەڵ عێراق سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بە خواستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد".
وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردووەتەوە وڵاتەکەی لە کارکردن لەسەر پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان سوورە".


وەڵام بدەوه