Kurdistan Press - هۆشدارى بەپەلەى ئەمریکا بۆ عێراق گەیشت هۆشدارى بەپەلەى ئەمریکا بۆ عێراق گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشدارى بەپەلەى ئەمریکا بۆ عێراق گەیشت

تەوتین شکستی هێنا و ئەمەریکا هەڕەشە دەکات
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ شیعه‌ و سوننه‌وه‌ دانیان پێدا ناوه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ عێراق كردووه‌ و گوتویه‌تی:‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری پاڵپشتی بۆ ئێران نه‌بن ئه‌وكات بانكی ناوه‌ندی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بازرگانی نه‌وت ده‌خه‌ینه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ و گه‌مارۆی ئابوری ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر عێراق.
شایه‌نی باسه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره چەند کەسانێکی گومان لێکراوی كوردستان له‌سه‌ر داوای عێراق ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دژایه‌تی كردنی (هه‌ژماری من) كه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا بانگه‌شه‌ بۆ (ته‌وتین)ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ له‌ خزمه‌تی ئێران و میلیشیاكانه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مریكا به‌ بانكی گه‌نده‌ڵی وه‌سفی ده‌كات.
ئێستا بەرپرسانی عێراق خۆیان دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێن كه‌ (بانكی ناوه‌ندی عێراق) و (كۆمپانیای سۆمۆ) لە گەندەڵی گڵاون هه‌ر بۆیه‌ ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی عێراقی كردووه‌ و به‌م نزیكانه‌ بانكی ناوه‌ندی و كۆمپانیای سۆمۆ ده‌خاته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌.
پێشتر راوێژکارێکی سوودانی رایگەیاند ئەمەریکا بە عێراقی گوتووە ئەگەر حەشد هەڵنەوەشێننەوە و پەیوەندیێەکانی نێوان بانکی ناوەندی لەگەڵ ئێران نەبڕێت، ئەوا سزایەکی قوڕسی عێراق دەدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه