KurdistanPress...

CLOSE

کاتى هەڵوەشاندنەوەى میلیشیاكانى عێراق ڕاگەیاندرا

ڕۆژنامه‌ى (العرب) له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئه‌مڕۆ (هه‌ینى 17ى 1ى 2025) بڵاوی كردووته‌وه‌، ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووه‌، به‌غدا هەوڵدەدات گرووپه‌ چەکدارەکان ڕازی بکات دەستبەرداری چەکەکانیان بن یان بچنە نێو هێزە ئەمنییە فەرمییەکانەوە. ئه‌مه‌ لەکاتێکدایه‌ كه‌ چاودێران دەڵێن ئامانج ئەوەیە ژاوەژاوی قسەکردن لەسەر ئاگربەستی غەزە بقۆسترێتەوە بۆ ئه‌وه‌ى حکوومەتی عێراق خۆی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ میلیشیاکانی پەیوەست بە ئێران بدزێته‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێت..

لە کاتێکدا سەرنجەکان لەسەر وردەکاری ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەزە و ناکۆکییە لاوه‌كییه‌كانت لەسەر جێبەجێکردنی چڕ کراوەتەوە، حکوومەتی عێراق دەرفەتێک دەدۆزێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران کە بەهۆی شەڕی غەزەوە بوونەتە بەشێک لە هەڵکشانی ناوچەکە و عێراقیان خستۆتە ژێر هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە.

تا ئێستا نازانرێت ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر میلیشیاکان و ئێران، یان ئیسرائیل و ئەمریکا کار بۆ بەکارهێنانی ئارامیی ناوچەکە دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی حساباتى خۆیان لەگەڵ میلیشیاکان و فشارخستنە سەر عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەیان، له‌ نێویشاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى.


عێراقییەکان لە فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران دەرفەتێکی گرنگ دەبیننەوە بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی میلیشیا چه‌كداره‌كان و سنووردارکردنی چالاکییە گشتییەکانیان و قۆستنه‌وه‌ى دۆخی ناوخۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی.

دووبارەبوونەوەی لێدوانی عێراقییەکان بە ئاماژەدان بە میلیشیاکان و ڕاگرتنی چالاکییەکانیان، وا لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات باوەڕیان بەوە هەبێت کە ته‌مه‌نى حکوومەته‌كه‌ی محەمەد شیاع سودانی بەشی ئەوە ناکات کۆنتڕۆڵی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران بكات.

عێراقییەکان لە گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران دەرفەتێکی گرنگ دەبیننەوە بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی میلیشیاكان و سنووردارکردنی چالاکییە گشتییەکانیان و قۆستنه‌وه‌ى دۆخی ناوخۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و تێكه‌ڵكردنى هه‌زاران ئەندامی ئەو هێزانه‌ له‌گه‌ڵ هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵکردن ئەوان و ڕێگری لێكردنیان لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە مەترسی لەسەر بەرژەوەندی و ئاسایشی عێراق دروست دەکەن.

کاربەدەستانی بەغدا دەزانن کە ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی له‌ هەرچەشنە گرژییەک لەگەڵ ڕۆژئاوا دوور بکەوێتەوە و دژایەتی هیچ فشارێک یان هەنگاوێک ناکات کە کاری میلیشیاکان بکاتە ئامانج لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت بڕیاری کاریگەرانەی نەداوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کاری میلیشیاکان.

فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەت لە گفتوگۆدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو گروپانە، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە هاوسەنگکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن و تاران.

ئیدارەی داھاتووی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەڵێنی داوە گوشارەکان بۆ سەر تاران زیاد بکات، کە ماوەیەکی زۆرە پاڵپشتی ژمارەیەک لایەنی سیاسی و کۆمەڵێک میلیشیای چەکداری لە عێراق دەکەن.

دوای هێرشی گروپە چەکدارە عێراقییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ سەر ئیسرائیل و بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە، توانای عێراق بۆ هێنانەدی هاوسەنگی تاقیکرایەوە. ئەو گرووپانە ڕایانگەیاندووە کە بە هاودەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی (حەماس) ئەو کارەیان کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه