جه‌عفه‌ر سه‌در باڵیۆزی عێراق له له‌نده‌ن له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده و پێشه‌وامانه بۆ هه‌موو خێرخوازان.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستبردن و هێرشكردنه سه‌ری هێڵی سووره، ئاگاداربن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا بارودۆخی به‌غدای پایته‌خت و ته‌واوی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ناسه‌قامگیره به‌هۆی خۆپیشاندان و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در و زۆرێك له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
تووڕه‌بوونی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در دوای ئه‌وه هات كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به فه‌رمی وازهێنانی یه‌كجاری له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا سیاسی و میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌وته‌كه‌شی ڕاگه‌یاند.
وەڵام بدەوه