KurdistanPress...

CLOSE

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە

وەزارەتى دارایى عێراق روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا سەرجەمى ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە نەبوونى پارەى نەختینە دەکات بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.

لە روونکردنەوەکەى وەزارەتى دارایى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەو هەواڵانەى کە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن".

وەزارەتى دارایى عێراق لە روونکردنەوەکەدا جەخت لە پابەندبوونى دەکاتەوە بە پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و دەڵێت" فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەت هەستاوە بە پارەدارکردنى مووچەى سەرجەمى وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ مانگى کانوونى یەکەم بەگوێرەى ئەو خشتەیەى بۆیان دانراوە".

دەشڵێت "هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه