ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌خنه‌ی له به‌شێك له سیاسییه‌كانی عێراق ده‌گرێت و باس له‌وه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ عێراق نوقمی قه‌یران بێت.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه: "جوڵه‌یه‌كی سیاسیی له عێراق ده‌ستی پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و مه‌ترسی و گێژاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان ئه‌و گێژاوه‌ی كه له به‌شێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و رۆژئاوای ئاسیادا هه‌یه ببه‌ن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین و پاڵپشتیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌ندێك له سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌یانه‌وێ وڵات نوقمی قه‌یران بكه‌ن و له‌سه‌ری هه‌مووشیانه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له جیاتی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی گشتگیر پێشنیار بكات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه سیاسیه‌كه‌ی كه‌چی ده‌یانه‌وێ عێراق به‌ره‌و كێشه و قه‌یران ببه‌ن."
وەڵام بدەوه