مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق و جیهان، داوایەکی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دەرکردنی فەتوایەک بۆ هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی ڕەتدەکاتەوە.
حکومەتی عێراق زیاتر لە جارێک داواکاری لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی پێگەیشتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت لەلایەن لایەنە چەکدارەکانەوە.
هەفتەی ڕابردوو محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بەرپرسانی باڵای عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە نەجەف کۆبووەوە.
سەرچاوەیەکی فەرمی عێراقی ئاشکرای دەکات، ئەمە جاری دووەمە محەممەد ئەلحەسسان، سەردانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف بکات و داوای لێبکات فەتوایەک بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی کە بە فەتوای ئەو دامەزراوەکە تێکەڵ بە وەزارەتە ئەمنییەکان بکرێن.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ ماڵپەڕی "ئەخباری" لوبنانی کردووە، پرسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارییەکان خواستێکی نوێی ڕۆژئاوا نییە، بەتایبەت ئەمریکا هەمیشە بێزاری خۆی بەرامبەر بوونی ئەو گرووپانە پێشانداوە، بەو پێیەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن یان سیاسەتی تاران لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن".
سەرچاوەیەکی دیکە کە قسەی بۆ ماڵپەڕەکە کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سیستانی لە سەردانی یەکەمدا پێشوازی لە حەسسان کرد کە تێیدا بارودۆخی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی عێراق تاوتوێ کرا، لەکاتێکدا لە سەردانی دووەمدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجامدرا و نزیکەی مانگێک پاش سەردانی یەکەم کرا، لەلایەن ڕێبەری باڵاوە پێشوازی لێ نەکراوە، بەڵکو لەلایەن محەممەد ڕەزای کوڕی پێشوازی لێکراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەڕاستی داواکارییەک هەبووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، پێشوازی نەکردینی یەکسانە بە ڕەتکردنەوەی ئەو داوایە
وەڵام بدەوه