به‌رپرسی گشتی سه‌رایا سه‌لام سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تویتێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی ئاراسته‌ی گه‌نده‌ڵكاران كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكی كه‌میان ماوه.
ته‌حسین حه‌میداوی به‌رپرسی گشتی سه‌رایا سه‌لام له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "حوسێنی شۆڕشگێڕ پێشه‌وامانه، شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی قوتابخانه‌مانه، ئێمه ته‌نیا قوتابی ئه‌و شۆڕشه چاكسازییه‌ین كه موقته‌دا سه‌در پێی هه‌ڵساوه".
ته‌حسین حه‌میداوی گوتیشی "ئه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكی كه‌متان ماوه".
ئه‌م تویته‌ی به‌رپرسی گشتی سه‌رایا سه‌لام دوای په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دێت كه ئه‌مشه‌و چوارشه‌م پێشكه‌شی لایه‌نگران و هه‌موو گه‌لی عێراقی كرد.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێكی گرینگ دابوو سه‌باره‌ت به بارودۆخێ ئێستای عێراق و جه‌ختی كربووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا بكات، چونكه ده‌ركه‌وتووه كه قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان هیچ سوودێكی نییه.
ڕاشیگه‌یاند: چاكسازی ته‌نیا به قوربانیدان ده‌كرێ و وه‌ك خۆشم ئاماده‌م له‌پێناو ئه‌م چاكسازییه‌دا شه‌هید بم. جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌لی عێراق له ده‌سه‌ڵاتداران بێزاربووه بۆیه ئاماده‌بوونی ئه‌و بقۆزنه‌وه بۆ كۆتاهاتن به گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها داواشی له لایه‌نگران كردبوو له خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بن و بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراقیش پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێی كردبوو.
وەڵام بدەوه