Kurdistan Press - باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ شەممەی 30ـی 07ـی 2022 لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغدا ڕایگەیاند، نیگەرانین لە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی توندوتیژی.

لە ڕاگەیەنراوێک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئێمە لە نزیکەوە چاودێری پشێوییەکانی ئەمڕۆی بەغدا دەکەین و نیگەرانین لە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی توندوتیژی.

ڕاشیگەیاند: مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین لە دەستووری عێراقدا زامن کراوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو ڕه‌وته‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌ڕێی پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌وه‌ به‌پێی ده‌ستووری عێراق، بە خۆگرتن و خۆبه‌دوورگرتن له‌ تووندوتیژی، ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیان چارەسەر بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه