هەر ئەمشەو هەینی لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر چەندان نووسینگەی ڕەوتی حیکمەیان لە بەغدا داخست، ئەمەش دوای وتارەکەی ئەمڕۆی عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتەکە کە وا دەردەکەوێت لایەنگرانی ڕەوتی سەدری تووڕە کردبێت.
بڕیارە سبەی شەممە لایەنەگرانی سەدر گه‌ڕێكی دیکەی خۆپیشاندانه‌كان دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌ڵبژێردراوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئەنجام بدەن.
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی چوارشه‌ممەی ڕابردوو دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجام دا و له گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه به پێ چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
وەڵام بدەوه