ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی 12ی 2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداریی 183 ئەندام، پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و تیمێكی وەزاریی كرد و لە دانیشتنێكی نائاشاكرادا چەند پرسێكیان تاووتوێ كرد.
یەكێك لەو تەوەرانەی سەرۆكوەزیران لە پەرلەمان خستوویەتە ڕوو، پرسی بەبازاڕكردن و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بووە.
سوودانی هەمواركردنەوەی خێرای یاسای بودجەی بە پێویست زانیوە، بەتایبەتی ئەوەی تایبەتە بە بازاڕكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و مادەكانی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، عێراق ڕۆژانە زیان لە وەستانی هەناردەنەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان دەكات، بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ لایەنی تورکی.
ئاماژەی بەوەش داوە هەموارکردنەوەی ئەو مادەیە بە هاوکاری لەگەڵ ڕاوێژکارییەكی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم پرسە. داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە گورجی لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵان دارایی 2023 و 2024 و 2025 بكرێت.
وەڵام بدەوه