بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 120 ڕۆژ بۆ كڕینی كارەبا لە ئێران لەلایەن عێراقەوە نوێ دەكاتەوە، کە ڕێگە بە عێراق دەدات لە بەرانبەر كارەبادا، پارە بدات بە ئێران.
واشنتۆن ساڵی ڕابردوو دەستی کرد بە دەرکردنی لێخۆشبوون و جەختی لەوە کردەوە ئەو پارانە تەنیا دەتوانرێت بۆ مامەڵەی ڕێگەپێدراو بێت، وەک کڕینی کەلوپەلی مرۆیی، لەوانەش خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
وێستگەکانی کارەبای عێراق زۆر پشت بە غازی ئێران دەبەستن، بەڵام بە هۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران، بەغدا ناتوانێت ڕاستەوخۆ پارەی هاوردەکردنی غاز بدات، بەڵکوو دەبێت تاران ئەو پارەیە بۆ کڕینی خۆراک یان کەلوپەلی تەندروستی بەکار بهێنێت.
هەرچەندە عێراق وڵاتێکی نەوتییە، بەڵام لە بواری وزەدا زۆر پشت بە ئێران دەبەستێت، چونکە بەهۆی ژێرخانی وێرانی وڵاتەكەوە، یەک لەسەر سێی پێویستیی غاز و کارەبای لێ هاوردە دەکات، ئەمەش وای لێدەکات نەتوانێت خۆبژێوی مسۆگەر بکات و پێداویستییەکانی دانیشتووانەکەی کە 45 ملیۆن کەس زیاترە پڕ بكاتەوە

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
د.عبداللطیف: بێگومان کاک مەسعود وەلی ئەمرمانە
1 رۆژ پێش ئێستا
لە ئەمریکاوە هۆشداری لەبارەی نەتانیاهۆ دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە عێراق هۆشداری داڕمانی دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه