Kurdistan Press - هێزەکانی عێراق کەرتنە ئامادەباشییەوە هێزەکانی عێراق کەرتنە ئامادەباشییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزەکانی عێراق کەرتنە ئامادەباشییەوە

گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێ: سنووری سووریا بە باشی و تۆکمەتی پارێزراوە و هەر تیرۆریستێکیش هەوڵی بەزاندنی سنووری عێراق بدات ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە.

یەحیا ڕەسووڵ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق کردووە و دەڵێ:" پاراستنی تەواوی سنووری عێراق ئەولەویاتی ئێمە و بە تایبەتیش سنوورەکانمان لەگەڵ سووریای لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتیی سووریاوە توند و پتەوکراوە، سەنگەرەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە چەکی پێشکەوتوو پڕ چەک کراون و لە ئاسمانیشەوە بە درۆن چاودێری سنوورەکە دەکرێت".

هەروەها ئاماژەیداوە لە پشتی هێزەکانی پاسەوانی سنوورییەکانەوە، هێزەکانی سوپای عێراقی هەن بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و بەردەوامیش ئۆپەراسیۆنی چاودێری هەیە و سنوورەکان بە وردی پارێزراو و پتەوکراون.

بە گوتەی یەحیا ڕەسووڵ، جیا لەوەی دەمێکە سنوورەکان بە کامێرای پێشکەوتوو تەندراون، بەڵام دەزگا هەواڵگریی چاودێرییەکی وردی جموجووڵی تیرۆریستان دەکات، ئەگەر هەوڵی هێرشکردن یان دزەکردنە نێو خاکی عێراق بدەن، ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند و بەهێز دەبنەوە.

هەروەها جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و ڕاشیگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە جۆرییەکان و پێشوەختەکان لە ناوچە جیاوازەکان بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستان بەردەوام دەبن و دوایین ئۆپراسیۆنیش لە ناوچەی وادی حۆران بوو کە شەش حەشارگەی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش وێران کران.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا