Kurdistan Press - ئەمریكا هۆشداری لەسەر دۆخی عێراق دەدات ئەمریكا هۆشداری لەسەر دۆخی عێراق دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریكا هۆشداری لەسەر دۆخی عێراق دەدات

ئالینا ڕۆمانۆوسكی، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق، هۆشداری لەبارەی كردەی مەترسیدار و هەڵكشانی ململانێ لە بەرانبەر عێراق دەدات و ئاماژەی بەوەش داوە، عێراق مەیلی لە فراوانبوونی پێكدادان نییە.
ئەم هۆشدارییەی ڕۆمانۆوسكی، دوای ئەوە گەف و هەڕەشانەی ئیسرائیل دێن، كە بەهۆی هێرشی میلیشیا عێراقییەكان، لە بەرانبەر عێراقدا ڕایگەیاندووە.
باڵوێز كە بۆ ئاژانسی (شەفەقنیوز) دواوە، دەڵێت: تا ئەوپەڕی ئەگەرەكان، ئەمریكا و ئیدارەی بایدن لە دواساتەكانی ئیدارەكەدا، پابەندن بە هەوڵدان بۆ داكشاندنی ململانێ و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی ململانێكان، چونكە وەڵامدانەوە و هەڕەشەكان بۆ عێراق ترسناك دەبن.
جێی باسە، هەڕەشەكانی ئیسرائیل لەلایەن جەدعوون ساعر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە، دوای ئەوە هاتووە، كە بەشێك لە میلیشیا عێراقییەكان لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل و وڵاتەكەش ڕایگەیاندووە: عێراق بەرپرسە لەوەی لە خاكەكەیدا بەرانبەر بە ئیسرائیل دەگوزەرێت.
هەر دوێنێشەو، 25ی 11ی 2024، گرووپە میلیشیاكانی عێراق ڕایانگەیاند، دوو ناوچەیان لە باشووری ئیسرائیل بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئامانج گرتووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه