Kurdistan Press - حەیدەر عەبادی عێراق لەنێو زریانی ساتی گۆڕانکاریدایە حەیدەر عەبادی عێراق لەنێو زریانی ساتی گۆڕانکاریدایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەیدەر عەبادی عێراق لەنێو زریانی ساتی گۆڕانکاریدایە

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، هۆشداری دەدات لەوەی ناوچەكە بە ساتی گۆڕانكاری تێپەڕدەبێت و عێراقیش لە چاوی زریاندایە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ، لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" ڕایگەیاند: عێراق لەنێو زریانی ساتی گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانە، بەڵام عێراقییەكان بە یەكگرتوویی و بەهێزی دەتوانن بە سەلامەتی لێی دەربچن، لە ڕابردووشدا توانا و بوێری خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوشێوەكان نیشانداوە.

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق سێ مەترسی دەخاتەڕوو لەبارەی؛ دابەشبوونی سیاسی لەسەر ئاستی بڕیارە نیشتیمانییەكان لەلایەك، ڕێگەدان بە سەركێشیكاران كە سەركردایەتی سیاسەت و بڕیارە نیشتیمانییەكان بكەن، هەروەها لایەنگیری بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی بەرە ناكۆكەكان لەدژی بەرژەوەندی باڵای عێراق. 

لەلایەکی دیکەوە: عەبادی پەیامێكیش بۆ سەركردە سیاسییەكانی عێراق ڕەوانەدەكات و دەڵێت: "پێویستە ڕووحی شكست ڕەت بكەینەوە و بە یەكڕیزی و عەقڵانیەت لە بڕیاردان واقیعبین بین".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا