KurdistanPress...

CLOSE

کومکاری عەرەبی پشتیوانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەكشەم نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە لەسەر داوای عێراق دانیشتنێكی نائاساییان ساز كرد، وەك چاوەڕوان دەكرا پاڵپشتیی خۆیان بۆ عێراق راگەیاند و سەركۆنەی هەڵسوكەوتەكانی ئیسرائیلیان كرد، بڕیاریان دا نامەیەك ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بكەن.

بەپێی بەیاننامەیەكی دانیشتنەكە، ئەمڕۆ یەكشەم وڵاتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق كۆ بوونەوە، سەركۆنەی هەوڵەكانی ئیسرائیلیان بۆ فرەوانكردنی كارە دوژمنكارییەكانی لە ناوچەكە كرد، دووپاتیان كردەوە پێویستە رێوشوێنی بەپەلە وەربگیرێت بۆ وەستانی ئەو پەرەسەندنە بەردەوامەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەوەش بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی. 

دانیشتنەكە سەركۆنەی هەوڵەكانی ئیسرائیلی بۆ فرەوانكردنی شەڕ و پشێوی لە ناوچەكە كرد، جیا لە دەربڕینی پاڵپشتیی لە عێراق بەرانبەر بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل، كۆمكاری عەرەبی بڕیاری دا بە رەوانەكردنی نامەیەك لە لایەن ئەمینداری گشتیی كۆمكارەكە بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش، تیایدا هەڵوێستی كۆمكار بەپاڵپشتیكردنی عێراق دەرببڕێت و بانگەشەكانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە نامەكەی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش رەت بكاتەوە.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه