رۆژانی قەدەغەكردنی هاتوچۆ، لە میدیا عێراقییەكانەوە دەنگۆی ئەوە هەبوو، كە پارە و قاسە و گەنجینە تایبەتەكانی ژێرزەمینی بانكی ناوەندیی عێراق، بە شێوەیەكی نهێنی بۆ باڵەخانەی نوێی بانکەكە گواسترابێتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی ئاگادار روونكردنەوە دەدات.
سەرچاوەکە دوێنێ شەممە (23ی تشرینی دووەمی 2024) بە (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە: "ئەو هەواڵانەی باسیان لە گواستنەوەی خەزێنە و سندووقە نهێنییەکانی ژێرزەمینی تەلاری کۆنی بانکی ناوەندیی عێراق لە شەقامی ڕەشید كرد بۆ باڵەخانەی نوێی بانكەكە لە شەقامی ئەبوونەواس لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی سەرژمێریی دانیشتواندا، سەرلەبەریان ناڕاستن.
گوتیشی: "حالی حاز كاركردن لە باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراقدا بەردەوامە و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کاری لەسەر دەکرێت و گواستنەوەی هەر شتێک بۆ باڵەخانەی نوێ ئاساییە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە و هەمووی لەژێر چاودێریی لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجام دەدرێت، چ ئەمنی بن، یان ئەوانی دیكە."
لە چەند رۆژی رابردوودا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە باس لە گواستنەوەی پارە و خەزێنە و سندووقە نهێنییەکان، کە لە ژێرزەمینی تەلاری کۆنی بانکی ناوەندیی عێراق لە شەقامی ڕەشید بۆ بینای نوێی بانک لە شەقامی ئەبو نەواس لە ماوەی ڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆی تایبەت بە سەرژمێریی دانیشتوان كرا، ئەوەش دەنگدانەوەی دروست كرد لەوە ئەو كارە بە ناشەفافانە كراوە و ئەگەری گەندەڵی و دزینی خەزێنەكان هەیە.
وەڵام بدەوه