حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەخشینی خۆبەخشانە بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت لە بەشێکی مووچەکەیان بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە و لوبنان دەردەبڕێت.
ئەمڕۆی سێشەممە 19- 11- 2024 کۆبوونەوەی 47ـین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتەکان و دۆخی وڵات لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کرا، هاوکات بڕیارێکیش هاوپەیوەند بە هاوکاریکردنی غەززە و لوبنانەوە درا.: لە کۆبونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیار درا، یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە ئەوەبوو، کە حکومەتی عێراق پێشنیازی لێبڕینی 1٪ـی مووچەی فەرمانبەران دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی غەززە و لوبنان ئەمەش لە چوارچێوەی پشتیووانی فەرمی و جەماوەری بۆ گەلی عێراق لە غەززە و لوبنان، بەمەبەستی دابینکردنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ خەڵكی ئەو دووشوێنە.ئەم بڕیارە لە 1ـی کانوونی دووەمی 2024ـەوە جێبەجێ دەکرێت. بڕیارەکە ئارەزوومەندانەیە و بڕە پارەکە بە یەکسانی دەخرێتە سەر حسابی پاڵپشتی غەززە و لوبنان، یان بەپێی ئەو میکانزمانەی سەرۆکوەزیران دیاریی کردووە
وەڵام بدەوه