KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی بڕیاری کۆتایی دا

گوشارەكانی ئەمەریكا لەسەر حكوومەتی عێراق زیادی كردووە، بەتایبەتی لە سایەی بەردەوامیی میلیشیا شیعەكان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، ئەمڕۆ هاتە راگەیاندن كە ئەمەریكا بە عێراقی گوتووە ئەگەر هێرشەكان لە عێراقەوە بەردەوام بن، چیتر ناتوانێت ئیسرائیل بوەستێنێت، ئەوەش وای كردووە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری بەكارهێنانی هێز بۆ بەرپەرچدانەوەی میلیشیاكان ببات.

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی، وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی كرد، چەند فەرمانێكی سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تێوەگلاندنی عێراق لە شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل راگەیاند.

چەند سەرچاوەیەكی عێراقی دووپاتیان كردەوە كە سوودانی بڕیاری داوە رووبەڕووی میلیشیاكان ببێتەوە كە دەیانەوێ هێرش بكەنە سەر ئەمەریكا و ئیسرائیل، هێزی ئاسمانیی عێراقیش خراوەتە دۆخی ئەوپەڕی ئامادەسازییەوە، ئەوەش دوای ئاگەدارییەكانی واشنتن و هەڕەشەكانی ئیسرائیل و سكاڵای لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی عێراق.

سەرچاوەیەكی نزیك لە نووسینگەی سوودانی روونی كردەوە، سەركردایەتیی سیاسی و سەربازی لە بەغدا هەست بە مەترسیی راستەقینەی هێرشی ئیسرائیل دەكەن، بەتایبەتی دوای ئاگەداركردنەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بە بوونی مافی وەڵامدانەوەی عێراق، بۆیە سوودانی لەگەڵ ئەو میلیشیایانەی گوێڕایەڵی نابن، گەیشتووەتە رێگەیەكی داخراو، كە سەرەڕای هەوڵێكی زۆر لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامن، بۆیە سوودانی فەرمانی دەزگای هەواڵگری و هێزە تەناهییەكان كردووە بە راوەدوونانی گرووپە چەكدارەكانی چالاكی سەربازییان لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هەیە، وەك ئاماژەیەك بۆ گرووپی بەرگریكاریی ئیسلامی لە عێراق، كە هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل. 

شارەزایان پێیان وایە بەم نزیكانە عێراق دووچاری هێرشی ئیسرائیل دەبێتەوە، مەگەر جموجۆڵێكی فرەوانی دیپلۆماسی دەست پێ بكات و بەڵێن بە ئەمەریكا و ئیسرائیل بدات كە چیترە لە خاكەكەیەوە هێرش ناكرێت، ئیبراهیم عانی، شارەزای سەربازی دەڵێت، زیادكردنی قەبارەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و فرەوانبوونی هێرشەكانی ئیسرائیل لە سووریا، ئاماژەن بۆ ئەوەی ئێستە یان لە داهاتوو هێرشەكان عێراقیش دەگرێتەوە، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق دوو شت بكات، یەكەمیان رووبەرووی ئەو گرووپە چەكدارانە بێتەوە كە هێرش دەكەن، چونكە لە رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئەمەریكا باشترە، دووەم ئەكتیڤكردن و پەنابردن بۆ رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی لەگەڵ ئەمەریكا بۆ پاراستنی عێراق.     

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه