دوو مانگ بۆ وەرگرتنی دەسەڵات لە كۆشكی سپی لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی نوێی ئەمەریكا ماوە و پێشبینی دەكرێت لەو ماوەیە شتێك رووبدات، چەند رۆژێكە راپۆرتەكان باسی ئەوە دەكەن ئێران مووشەكی بۆ میلیشیاكانی عێراق رەوانە كردووە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، جیا لەوەی ئیسرائیل ئەو بابەتەی گەیاندووەتە ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمەریكا بەتوندی عێراقی لە هەر هێرشێك لە خاكەكەیەوە بۆ سەر ئیسرائیل وریا كردووتەوە، بەوەی هێرشی ئیسرائیل نزیكە.
چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان كرد كە ئەمەریكا بە بەغدای راگەیاندووە بەوەی ئامرازەكانی گوشاری لەسەر ئیسرائیل بۆ رێگرتن لە هێرشكردنە سەر عێراق بەهۆی هێرشی میلیشیاكان لەعێراقەوە كۆتایی هاتووە، بۆیە پێویستە عێراق بەپەلە رێگری لەهەر هێرشێك لە خاكەكەیەوە بكات، بەپێی سەرچاوەكان ئەگەر حكوومەتی عێراق ئەو كارە نەكات، هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل زۆر نزیكە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی تەناهیی عێراقیش، حكوومەتی عێراق هەموو رێوشوێنێكی پێویستی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر هێرشێكی ئیسرائیل وەرگرتووە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هێزە سیاسییەكانی لە مەترسیداریی دۆخەكە لە كاتی بەردەوامبوونی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر ئیسرائیل لە خاكی عێراقەوە ئاگەدار كردووەتەوە.
وەڵام بدەوه