Kurdistan Press - مەحمود مەشهەدانی پەیامێکى دەربارەى رێکەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا بڵاو کردەوە مەحمود مەشهەدانی پەیامێکى دەربارەى رێکەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا بڵاو کردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەحمود مەشهەدانی پەیامێکى دەربارەى رێکەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا بڵاو کردەوە

مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، پەرلەمان پشتوانی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات، دەشڵێت، "گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان دامودەزگاکانی حكومەتی ناوەند و هەرێم كرد".

نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، "مەشهەدانی پێشوازی لە فارس عیسا عەبدولکەریم بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد و لەگەڵیدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان دامودەزگاکانی حكومەتی ناوەند و هەرێم كرد".

ئاماژەی بەوەشكرد، "گفتوگۆكە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی پێشو بوە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوە، هەروەها لەگەڵ تێپەڕاندنی کێشەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر كۆی خاڵە ناكۆكەكان".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا