Kurdistan Press - پشووی سبەیی یەکلاییکرا پشووی سبەیی یەکلاییکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پشووی سبەیی یەکلاییکرا

سەرچاوەیەك لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە هیچ نیەتێك نییە بۆ ئەوەی بۆ سبەی سێشەم پشووی سەرتاسەری لە عێراق رابگەیەنرێت، ئەمە لەكاتێكدایە هەر یەك لە كەربەلا و كەركووك لە پێناو چاكتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێرییەوە سبەیان كردووە بە پشوو. 

ئەمڕۆ دووشەم، 18ی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەكی بەرپرس و باڵا لە حكوومەتی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، هیچ راسپاردە و رێنوێنییەك و نیەتێك تا ئێستە بوونی نییە بۆ ئەوەی سبەی بكرێت بە پشووی فەرمی، هاوكات ئاماژەیشی كرد كە پشووەكە تەنیا رۆژانی چوارشەم و پێنجشەمی ئەم هەفتەیە دەبێت. 

سەرچاوەكە ئەوەیشی گوت، حكوومەتە خۆجێیەكان دەتوانن بڕیار لەسەر پشوو یا دەوامی خۆیان بدەن بە گوێرەی سروشتی پارێزگاكەیان و پێویستی بۆ ئاسانكاری پڕۆسەی سەرژمێری و باشتر بەڕێوەچوونی رێكارەكانی سەرژمێری. 

جێگەی ئاماژەیە، هەر یەك لە پارێزگاكانی كەركووك و كەربەلا سبەی سێشەمیان كرد بە پشووی فەرمی، ئەمەیش لە پێناو ئەوەی پرۆسەی سەرژمێری لەو پارێزگایانە باشتر بەڕێوەبچێت و كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بكەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا