ڕۆژنامەی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی ئاشكراى كردووه، هاوپهیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعهكانى دەسەڵات لە عێراق لە سەردەمی ئیدارەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕووبهڕووی ئاستهنگ دهبنهوه، چونكه ئهوان زیاتر له دیموكراتهكانى ئهمریكاوه نزیك بوون.
ڕۆژنامەی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی، ڕایگەیاندووە: “هێزەکانی هاوپهیمانیى چوارچێوەی هەماهەنگیی عەرەبە شیعهكانى عێراق زیاتر لە دیموکراتەکانى ئهمریكا نزیکتر بوون، ئەمەش وای کردووە گەڕانەوەی ترمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ببێتە ئاڵنگارییەكی ئاڵۆز بۆ ئەوان.”
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: “محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵ دەدات هاوپەیمانیی خۆی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێزتر بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیناریۆی گەڕانەوەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی.”
ڕۆژنامه بهریتانییهكه تیشکی خستە سەر ئەوەی کە: “سەردانەکەی سوودانی بۆ کوردستان، نیشاندەری ئامادەکارییە بۆ گۆڕانکارییە سیاسییە گەورەکان، لەوانەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو و پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیدارەیەکی نوێی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی ترامپ."
لە درێژەی ڕاپۆرتهكهدا ئهوهش هاتووه: “دروستکەرانی دەوڵەتی قووڵ لە عێراق، سەرۆک وەزیرانێکی بەهێزیان ناوێت، بەڵکوو سەرۆک وەزیرانێکی لاوازیان دەوێت کە پابەند بێت بە ئەجێندایەکی دیاریکراوەوە کە بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت.”


وەڵام بدەوه