له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراق، لێره‌و له‌وێ پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئایا ئه‌نجامیی سه‌رژمێریی گشتیی، ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ 450 كورسی زیاد ده‌كات.
دوایین سه‌رژمێریی له عێراقدا له ساڵی 1997 ئه‌نجام دراوه و ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سه‌رژمێرییه‌كه سه‌رتاسه‌رییه و عێراق ده‌یه‌وێ بزانێ ژماره‌ی دانیشتوانی چه‌نده و بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی كار ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پێدانی پلانی گه‌شه‌پێدان و هاوكات ڕوون ده‌بێته‌وه بۆ داهاتوو كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی چه‌ند بێت و باس له‌وه ده‌كرێ ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بگات به 450 كورسی.
سه‌رمه‌د شمه‌ری، شاره‌زای ئابووری، ڕاگه‌یاند، سه‌رژمێریی گشتی ئامرازێكه بۆ دارشتنی سیاسه‌تیی گه‌شه‌پێدانی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ورد و عێراق ده‌بێته خاوه‌ن داتا و زانیاریی گشتگیر كه زۆر لایه‌ن ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و داتایانه‌ش ته‌نیا ژماره نابن، به‌ڵكوو ده‌بنه چاره‌سه‌ری بۆ زۆر كێشه‌ی قووڵ.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاریی ئیداریی و ئابووری دروست بكات، له‌نێویاندا گۆڕانكاریی له پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌پێی ماده‌ی (49 یه‌كه‌م)ی ده‌ستوور كه بۆ 100 هه‌زار كه‌س یه‌ك نوێنه‌ر بۆ په‌رله‌مان دیاری كراوه و تا ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق نه‌زاندراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری نه‌كراوه، به‌ڵام ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به 32 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س ده‌ستنیشان كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه 329 كورسیی بۆ په‌رله‌مان دیاری كراوه.
ئه‌م جاره‌یان سه‌رژمێریی بكرێ، به گوێره‌ی ده‌ستوور گۆڕانكاریی له كورسیی په‌رله‌مانیش ده‌كرێ و پێده‌چێ ژماره‌ی كورسییه‌كان له نێوان 430 بۆ 450 كورسی بێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشتبێته 43 بۆ 45 ملیۆن كه‌س.


وەڵام بدەوه