دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری دا، مووچەی خانەنشینیی بەڕێوەبەرە گشتییەكان هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی لێبكرێت، بەمەش مووچەكانیان كەم دەبێتەوە.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دادگەی باڵای فیدڕاڵی لە وەڵامی سكاڵایەكی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەیەكی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق كە تایبەتە بە خانەنشینبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بە ئەوە دا، بەپێی بڕگەكە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بە %80ی كۆی مووچە خانەنشین دەبوون بەڵام بە هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دادگەی باڵای فیدڕاڵییەوە، لەمەودوا مووچەی خانەنشینی بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی دەبێت.


وەڵام بدەوه