ئەو سەرچاوە ئەمنییانە باسیان لەوەش کردووە؛ هۆی خرانە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەگەری هێرشی گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە، چونکە ئەو گرووپانە ئەمەریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی ئیسرائیل دەبینن.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمەریکاوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "ئەمەریکا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەکانی خستووتە ئامادەباشییەوە، هۆشداریش داوە لەوەی هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەرهێزەکانی باجی قورس دەدات".
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنانی چڕ کردووەتەوە و بڕیاریشە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 28ی ئەیلوولی 2024، پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڵۆزییەکانی لوبنان کۆ ببێتەوە.
تایبەت بە ئاڵۆزییەکانی لوبنان دوێنێ 27ی ئەیلوولی 2024، هێڵی ئاسمانی عێراقی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ لوبنان هه‌ڵپه‌سارد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مقاوه‌مه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاڵۆزییه‌كانی لوبنان و غه‌ززه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا داوا له سوودانی ده‌كات په‌له له ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كات سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی لێكگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگی و موقاوه‌مه‌ی عێراقی ته‌واو ده‌بن.
وەڵام بدەوه