Kurdistan Press - وادەی دبەشکردنی مووچەی مانگی ھەشت گەیشت وادەی دبەشکردنی مووچەی مانگی ھەشت گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی دبەشکردنی مووچەی مانگی ھەشت گەیشت

‎گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم رای گەیاند، پێش 15ی ئەم مانگە پارەی مووچە بۆ مانگی هەشت دەگات، بە گەیشتنیشی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

‎ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئەیلوولی 2024، پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم راگەیاند، بەر لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پارە بۆ مووچەی مانگی "ئاب" هەشت دەگات.

‎ئەم لێدوانەی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم دوای ئەوە دێت كە رۆژی دووشەمی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی تەواوی كوردستانی بڵاو كردەوە و سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز دێت. 

‎شایەنی باسە شەوی یەكشەم لە ماڵی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا لەبارەی مووچە و بودجە و كێشەكانی تری نێوان حكوومەتی هەرێم و فیدراڵ، بڕیار درا پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا لە هەموو حزبە جیاجیاكان بەیەكەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە بكەن، هەموویان بەیەكەوە پێوەندییان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەبێت تا بتوانن ئەو روونكردنەوانە بدەن كە لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە هاتوون و هاوكات بڕیاریش درا  كوردەكان رۆڵی خۆیان لە بەغدا ببینن، بۆ چارەسەركردنی مووچەی مانگی حەوت و هەشت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا