KurdistanPress...

CLOSE

دوو رۆژ لە تەواوی ھەرێمی کوردستان قەدەغەی ھاتوچۆ دەبێت

سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى باڵا بۆ دانیشتووان، بڕیاری دا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌ ته‌واوى عێراق بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رژمێریی گشتیی ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌نجومه‌نى باڵا بۆ دانیشتووان له‌و كۆبوونه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ى ئه‌یلوولى 2024 به‌ سه‌رۆكایه‌تى محه‌ممه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ى سه‌رژمێریی گشتیی عێراق ده‌ركرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیار دراوه‌ ڕۆژانى 20 و 21 ى ته‌شرینی یه‌كه‌مى 2024 له‌هه‌موو پارێزگاكانى عێراق قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رژمێریی گشتیی به‌ڕێوه‌ بچێت.

هه‌روه‌ها بڕیار درا به‌ په‌له‌كردن له‌ دابینكردنى داخوازییه‌ داراییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆژه‌ی سه‌رژمێرییكردنه‌كه‌.

هاوكات بڕیاریش درا، كه‌ كێشه‌ى ڕاهێنانكردن به‌ كادیرانی پرۆژه‌ى سه‌رژمێریكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ر بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه