Kurdistan Press - حەشدی شعبی ھەڕەشە لە تایف سامی دەکات حەشدی شعبی ھەڕەشە لە تایف سامی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەشدی شعبی ھەڕەشە لە تایف سامی دەکات

بەهۆی دواکەوتنی مووچەی چەکدارانی حەشدی  شەعبی و بڵاوبوونەوەی بڕینی  مووچەکەیان لەلایەن حکومەتی عێراق، سەرکردەیەکی گرووپەکە هەڕەشەی تووند لە حکومەتی عێراق دەکات. بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو چەند ڕۆژێکە مووچەی حەشدی  شەعبی دواکەوتووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وابڵاوکرایەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بەیەکجاری مووچەیان ڕاگیراوە.

 لە یەکەم کاردانەوەدا عەبدولعەزیز محەممەداوی ناسراو بە 'ئەبو فەدەک'، سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: "دەست بۆ مووچەی حەشدی شەعبی ببەن و بیبڕن، دەوڵەتی عێراق ڕادەگرم".

د.خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوت: "خەرجکردنی پارەی حەشد لەبەر نەبوونی نەختینە دواکەوتووە، چونکە هەموو مانگێک تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەیری لیستەکان دەکات و هەر گۆڕانکارییەک هەبێ بەوردی لەسەری دەوەستێت، هەندێک ئەگەری دیکە هەن نازانین چین".  وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دووپاتی کردەوە، ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی حەشدی شەعبی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن  و  ڕۆژی یەکشەممە پارەیان بۆ خەرج دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه