Kurdistan Press - حەوت سەربازی ئەمریکا برینداربوون حەوت سەربازی ئەمریکا برینداربوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەوت سەربازی ئەمریکا برینداربوون

ئەمریکا کوژرانی 15 چەکداری سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریتسی داعشی لە عێراق پشتڕاست كرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" رایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشی سوپای ئەمریکا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە پاسرێزگای ئەنبار تونراوه‌ 15 چەکداری سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریتسی داعش له‌ناو ببه‌ن هاوكات حەوت سەربازی ئه‌مه‌ریكی برینداربوونه‌. 

ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو چەکدارانەی کوژراون چەندین چەک و بۆمب و پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێبووە.

ئاشكارشی كرد، ئامانج لە ئۆپه‌راسیۆنەکە سەرکردەکانی رێكخراوی تیرۆریتسی داعش بووە بۆ سنووردارکردنی توانای رێکخراوەکە بۆ پلاندانان و رێکخستن و ئەنجامدانی هێرش دژی هاوڵاتییانی سڤیل لە عێراق، هێرش دژی هاوڵاتییانی ئەمریکی، هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان. 

به‌ وته‌ی بەرپرسێکی وه‌زراتی به‌رگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج سەربازیی ئه‌مه‌ریكی برینداربوون و دووانى دیکەش بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا برینداربوون، به‌ڵام باری تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکە بەغداد و واشنتۆن، سەبارەت بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دانوستان دەکەن، بەبێ ئەوەی وادەیەکی فەرمی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەیان رابگەیەنن. 

ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی نێوده‌وله‌تی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی کە لە ساڵی 2014 دامه‌زرا 2500سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازیشی لە سووریادا جێگیركردووه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه