شاندێكی بانكی ناوەندی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی عەلاق سەرۆكی بانكی ناوەندیی عێراق لە ئەمریكا، بەگوێرەی راگەیاندرێكی بانكی ناوەندی، ژمارەیەك كۆبوونەوەیان لە بارەی حەواڵەی دەرەكی و فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی نەختینەیی كردووە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئابی 2024، بانكی ناوەندیی عێراق، راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكانی لە ئەمریكا بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، لەگەڵ هەریەك لە وەزارەتی گەنجینە و بانكی ناوەندیی ئەمریكا كۆبوونەوەی چڕیان كردووە.
هەروەها روونی كردووەتەوە، لەگەڵ ژمارەیەك لە كۆمپانیا و گرووپی ئاڵوگۆڕی دراو كۆبوونەتەوە.
بە گوێرەی بانكی ناوەندیی عێراق، كۆبوونەوەكان بۆ رێكارەكانی چاودێری بانكی ناوەندیی عێراق، لەبارەی ئاڵوگۆڕی دەرەوە بووە، پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی نەختینەیی.
وەڵام بدەوه