Kurdistan Press - بەغدا پارەیەکی دیکە بۆ ھەرێم دەنێرێت بەغدا پارەیەکی دیکە بۆ ھەرێم دەنێرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا پارەیەکی دیکە بۆ ھەرێم دەنێرێت

بڕِیارە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا، كۆبوونەوەیەك لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی ئەنجام بدرێت، لەو كۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر نادرنی 500 ملیار دینار بۆ گەنمی جووتیارانی كوردستان دەدرێت.

بەهۆی زیادكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، كورتهێنان لە پێدانی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و دیالە مووسڵ و سەڵاحەدین دروست بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی ئاب، سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، راگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە كورتهێنانی پارەی گەنمی جووتیاران ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی باس كرد، پشكی كوردستان 500 ملیار كورتهێنانی هەیە، پشكی سێ‌ پارێزگای تریش 375 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە و پێویستە پارەی زیاتر دابین بكرێت.

پێشتر كەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی كوردستان و چەند پارێزگایەكی تر كورتی هێناوە، بۆیە بڕیارە بەمنزیكانە پارەی بۆ دابین بكرێتەوە.

زیاتر گوتی، دڵنیای دراوە كە هەقی هیچ جووتیارێك نافەوتێت و مافەكانیان پێ‌ دەدرێت.

هەرێمی كوردستان ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی لێوەرگیراوە، بەڵام بەرهەمی زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن گەنم بووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه