ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی 8ی 2024، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و میسڕ و تونس.
نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێكه‌وت بۆ سه‌ردانی وڵاتی میسڕی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها كۆماری تونس.
به‌ڵام له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ هه‌روو وڵاتی میسڕ و تونس، نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران زانیاریی زیاتری نه‌خستووه‌ته ڕوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ میسڕ و تونس، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ میسڕ و عێراق له‌گه‌ڵ تونس بكرێ و هه‌روه‌ها باس له ڕه‌وشی غه‌ززه و به‌رده‌وامی شه‌ڕ له فه‌ڵه‌ستین بكرێ و هاوكات تاوتوێی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له غه‌ززه بكرێت.
وەڵام بدەوه