د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە:
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەگەل بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق محمد شیاع سودانی گفتوگۆمان کرد و بڕیاری دا ئەمرۆ تەوجیه بدات بەسەرف کردنی موچەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی ٧ و هەفتەی داهاتوو مانگی ٨ سەرف بکریت ، وەلەبارەی ئەو گرفتانەی وەزارەتی دارایی ئیتحادی دروستی کردوە بەبرینی موچەی چەند توێژێک لەبەر چەند هۆکارێک پێشنیارمان کرد ، ئەوانەی دوو جار ناویان هاتوە ئەوانەن کەفەرمانبەرن لەهەرێم و موچەی چاودێری کۆمەلایەتیان هەیە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی کاری ئیتحادی بکریت بۆ ئەوەی موچەیان ببریت نەک بڕینی موچەکانیان کەسەربە حکومەتی هەریمە، هەروەها لەبارەی ئەوانەی بایومەتریان نەکردوە بە سەرۆک ورزیرانم راگەیاند ئەوەی بایومەتری نەکردوە مانای ئەوە نییە وجودی نییە و نابێت موچەکانیان ببڕن هاوشێوەی ئەوان لەحکومەتی ئیتحادیش هەیە و بایومەتریان نەکردوە، بۆ ئەو مەبەستە پێشنیارمان کرد گشتاندنێک بکریت بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی ئیتحادی و هەریم کە دەبێت ئەو پرۆسە لەماوەی ئەوەندە مانگە تەواو بکریت بەپێچەوانەوە موچەکانیان ببرن ، نەک ئەوەی لەئیستاوە ببریت ، وەباسمان لەوە کرد حکومەتی هەریم لەو پرۆسەیە زۆر خێرایەو لەسەرەتای ساڵەوە لە کۆی ٦٠٠ هەزار فەرمانبەر کەمابون و بایومەتریان نەکردبو ئیستا تەنها ١٠٠ هەزار ماوەو پرۆسەکەش بەردەوامە ، بەسوپاسەوە وتی هەردوو پێشنیارم لاپەسەندەو کاری لەسەر دەکەین ، دڵنیابن هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە دەیخەینە گەر بۆ ئەوەی بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمیزاجی شەخسی وەزیرێک یان کەسێک دەربکەین و بچێتە چوارچێوەی دامەزراوەی فەرمی هەردوو حکومەت و یاسا بەرکارەکان.
وەڵام بدەوه