Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی حەوت زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی حەوت زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی حەوت زانیاری نوێ گەیشت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بانكی ناوەندیی عێراق بەردەوامە لە دابینكردنی پارەی كاش بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە وادەی خۆیدا بە هەرێمیشەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24ـی ئاب، موعین كازمی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار هەیە بۆ ئەوەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

زیاتر گوتی، مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی لە بودجەدا دابین كراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر دواكەوتنی نییە.

باسی لەوەش كرد، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی تێبینیی لەسەر هەبووە، دەتوانرێت چارەسەر بكرێت و ئەو كێشانە تێپەڕێنرێت.

ماوەی 34 ڕۆژە وەزارەتی دارایی عێراق بەبێ‌ هیچ هۆكارێك تەنیا چەند تێبینییەكەی هەبوو، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی راگرت، بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەم یان دووشەم جارێكی تر لیستی مووچە بۆ بەغدا بێتە ناردن و تێبینییانە چارەسەر بكرێن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه