دووبارە باس لە نەبوونی پارەی نەختینەیی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، ئەمەش وادەكات كێشە بۆ مووچەخۆران دروست بكات، بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی لە هەوڵی دابینكردنی پارە بۆ مووچە بۆ ئەوەی لەكاتی خۆی دابەش بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، دەڵێت: پارەی مووچە گەرەنتی كراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/8/2024، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتی دارایی مانگانە بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران، پێویستی بە حەوت ترلیۆن دینارە.
دووپاتی لەوە كردووەتەوە، وەزارەتەكە بەردەوام لەهەوڵی ئەوە دەدات، پارەی نەختینەیی دابین بكات، بۆئەوەی تووشی كەمی سیولە نەبێت و دەڵێت: پارە مووچە گەرەنتی كراوە بۆ ئەمساڵ.
لە عێراق ماوەی چەند مانگێكە گفتوگۆ و زانیاری لە بارەی نەبوونی پارە مووچە مووچەخۆران دەكرێت، بەهۆی ئەوەی پارەی نەختینەیی نییە، حكوومەتی عێراق، دابینكردنی مووچە پشت بە قەرزی ناوخۆیی دەبەستێت، ئێستا قەرزە ناوخۆییەكانی عێراق، گەیشتووە بە سەروو 60 ملیار دۆلار.
وەڵام بدەوه