Kurdistan Press - گەرمایەکی بەھێز بەڕیوەیە گەرمایەکی بەھێز بەڕیوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرمایەکی بەھێز بەڕیوەیە

ئاماژەكانی كەشناسی نیشانی دەدەن كە دووبارە بەرزبوونەوە لە پلەكانی گەرما روودەدەن و گەرمای تاقەتپڕووكێن تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی ئاب، سادق عەتییە شارەزای كەشناسیی عێراقی لە بڵاوكراوەیەكی فەیسبووكدا رای گەیاندووە كە پێشبینی دەكرێت ئەمشەو رێژەی شێ دووبارە روو لە بەرزبوونەوە بكات لە بەسرە و میسان و زیقار، كاریگەریی بای رۆژهەڵاتی باشووریش لەسەر تەواوی پارێزگا و شارەكانی تری عێراق دەردەكەوێت. 

زیاتر هاتووە، سبەی كاتەكانی نیوەڕۆ خێرایی با بەرەو جێگیری و هێوربوونەوە دەڕوات؛ هاوكات بەردەوامیشی دەبێت لە باشووری رۆژهەڵات و شارەكانی خوارووی عێراق، كە ئەمەیش دەبێتە كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما تا دەگاتە 50 پلەی سەدی، بە تایبەت لە شارەكانی باشوور و ناوەڕاست لە نیوەڕۆی رۆژی شەموودا. 

بەپێی پێشبینیی سادق عەتییە، كاریگەریی ئەم شەپۆلە گەرمییە تاقەتپڕووكێنە تا سێشەمی داهاتوو بەردەوامیی دەبێت، بەڵام لە باشوور و خوارووی عێراق تا كۆتایی مانگ بەردەوامیی دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه