وەزارەتی دارایی و ئابووری گۆڕانکاری لە لیستی مووچەی مانگی حەوت دەکات و ڕەوانەی بەغدای دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای 31 ڕۆژ لە ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە پێداچوونەوە بە لیستەکەدا بکەن و دووبارە بۆیان بنێرنەوە. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە، پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانیان بکەن و بەزووترین کات بۆیان بنێرنەوە.
ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق بیانووێکی نوێی گرتووە، پێداگرە لەسەر ئەوەی لێبڕینی خانەنشینی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتابکرێت کە لە کوردستان ڕێژەکەی 7% و لە عێراق ڕێژەکەی 10% یە، بەمەش مووچەی سەرجەم فەرمانبەران 3% کەمدەکرێتەوە.سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند: "ئەمڕۆ سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە دەکەن و سبەی پێنجشەممە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت."
وەڵام بدەوه