Kurdistan Press - ئەمریکا نیگەرانە لە عێراق ئەمریکا نیگەرانە لە عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا نیگەرانە لە عێراق

ئەوکاتەی شیعە بەهۆی باڵادەستیان لە پەرلەمانی عێراق دەیانەوێ پڕۆژەی هەمواری یاسای باری كەسێتی تێبپەڕێنن و بیكەن بە یاسایەكی بەركار، زۆر بابەتی هەستیار پێوەست بە خێزان و ژن و میرات و هاوسەرگیری لە دادگاوە بگوازنەوەی بۆ لای پیاوانی ئاینی لە مەزەوە جیاوازەكان، ئەوەش وەك شارەزایان وەسفی دەكەن كارەساتە، ئەمەریكا نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە هەوڵەكانی هەمواركردنی یاساكە دەربڕی.

لە پۆستێكی ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵوێزی ئەنەریكا لە عێراق هاتووە، هەست بە نیگەرانی دەكەین بەرانبەر بە هەموارە پێشنیازكراوەكان بۆ یاسای باری كەسێتی لە عێراق، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مافەكانی ژن و منداڵ.

زیاتر گوتی، ئێمە هانی عێراقییەكان دەدەین بۆ چوونە ناو گفتوگۆیەكی شارستانیانە كە بەتەواوەتی رێزی ئاین و بیروباوەڕ و مافەكانی ژن و منداڵی تیادا بگیرێت، رۆمانۆوسكی ئاماژەی بۆ هەڵوێستێكی پێشووی فیدانت باتل، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەوبارەوە كرد.

ئەو هەوڵەی شیعە و حزبە ئیسلامییە سیاسییەكان رووبەڕووی ناڕەزایەتییەكی گەورەی هێزە مەدەنی و چەند توێژێكی فرەوانی كۆمەڵگەی عێراق دەبێتەوە، لەوانە ژنان و چالاكانی بواری مافی ژن و منداڵ و یاساناسان، لە راپرسییەكی ئەلیكترۆنی شەمووی رابردوو لە عێراق لەبارەی هەمواری یاساكە ئەنجام دراوە و زیاتر لە 60 هەزار كەس لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەشداریان تیایدا كرد، زۆرینەیان بەتوندی دژی هەموارەكە بوون، كە لە پەرلەمان یەكەم خوێندنەوەی بۆ كراوە و چاوەڕوانی دوو خوێندنەوە و دەنگدان دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه