وەزارەتی دارایی عێراق لێبڕینی خانەشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە 7%وە بۆ 10% زیاد
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "لە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق لێبڕینی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەستكاری كردووە و لە 7% بۆ 10% زیادی كردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: "گەنجینەكان فەرمانگەكانیان ئاگادار كردووەتەوە، كە لە لیستی مووچەی مانگی حەوتدا، لێبڕینی خانەنشینی بكەنە 10%."
لەسەرێكی دیكەوە، سەربەست رەزا، ژمێریاری یەكێك لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: : "لێبڕینی خانەنشینی لەسەر كۆی مووچە و دەرماڵە ناكرێت، بەڵكوو لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەكرێت، بۆ نموونە، فەرمانبەرێك مووچەی بنەڕەتی 800 هەزار دینارە، ئەوا 80 هەزار دیناری خانەنشینی لێ دەبڕدرێـت، لەكاتێكدا پێشووتر لە هەرێمی كوردستان لەو 800 هەزار دینارە تەنیا 56 هەزار دیناری لێ دەبڕدرا."
وەڵام بدەوه