Kurdistan Press - ھێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ھێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بە چوارمووشەك هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازی "عەین ئەسەد" لە ئەنبار كە هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لێیە. 

بەپێی سەرچاوە "ئەمنییەكان" كە زانیارییان بە پێگەی رۆیتەرز داوە ، ئێوارەی ئەمڕۆ بە چوار مووشەك هێرش كراوەتە سەر بنكە سەربازییە ئەمەریكییەكە و ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە جۆری مووشەكەكان نەزانراوە. 

سەرچاوە تەناهییەكە هیچ زانیارییەكی تری لەبارەی زیانە مادی و گیانییەكان بڵاو نەكردووەتەوە، هاوكات پێگە هەواڵییە عێراقییەكانیش پشتڕاستی هێرشە مووشەكیەكەیان كردووەتەوە. 

جێگەی ئاماژەیە، ئەم هێرشە مووشەكیەی ئەمجارە دوای ئەوە دێت كە دوێنی لە واشنتن كۆبوونەوەیەكی "ئەمنی" لە نێوان عێراق و ئەمەریكا سازدراوە بۆ كۆتاهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا