هەولێر و بەغدا تیمێک بۆ ڕێکخستنەوەی ڕێککارە کارگێڕییەکان و دروستکردنی سیستەمێکی دارایی گونجاو و هاوبەش پێکدەهێنن کە ئەمەش دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ ئەوەی لەداهاتوودا گرفتە کارگێڕیی و داراییەکان بگەن بە چارەسەر.
د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی تەمموزی 2024، لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیمان لە شاندێکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ کە تایبەت بوون بە ڕێکخستنەوەی ڕێککارە کارگێڕی و داراییەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا، کرد.
ئاماژەی بەوەش داوە: "لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەبوون، باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی ڕێککارە کارگێڕییەکان و سیستەمی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا کرا بەشێوەیەک کە هاوشێوەی یەکتری بن و گونجاوبن لەگەڵ یەکتر.
روونیشی کردووەتەوە: "بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە پێکهێنانی تیمێک، ئەم تیمەش کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێککارە کارگێڕییەکان و دروستکردنی سیستەمێکی دارایی گونجاو و هاوبەش دەکات لەنێوان هەولێر و بەغدا کە ئەمەش دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ ئەوەی لەداهاتوودا گرفتە کارگێڕیی و داراییەکان بگەن بە چارەسەر."
وەڵام بدەوه