Kurdistan Press - گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت

رۆژی شەممە(18ـی ئایاری 2024)، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، فراکسیۆنی شیعە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەدەن، ئەگەر ئەمشەو ئەو پرسە یەکلا نەبێتەوە، ئەگەری گرژی و ئاڵۆزیی هەیە.

ڤیان سەبری ئاشکرای کرد، جگەلە ململانێی ناوخۆ، دەستی دەرەکی لەنێو پرۆسەکەدا هەیە، هەر لایەنێک دەیەوێت تەرازووەکە بەلای خۆیدا بێتەوە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گفتوگۆکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە و ئەگەری هەیە گرژی دروست ببێ، دەشڵێت، هەڵبژاردنەکە دەستی دەرەکی تێدایە.

لە ئەگەری هەڵنەبژاردنی سەرۆک، ڤیان سەبری گوتی، مەندەلاوی وەک سەرۆکی پەرلەمان دەمێنێتەوە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیش کاندیدەکان وەک خۆیان دەمێننەوە، دەشڵێت، پێویستە ئەو پرسە یەکلایی بێتەوە کە شەش مانگە دوا کەوتووە، چونکە ئەگەری ئاڵۆزیی باری ئەمنیش هەیە.

ئەمڕۆ شەممە (18ـی ئایاری 2024) دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراقدا دەستیپێکرد و هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵال زەوبەعی و عامر عەبدولجەببار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد.

هاوکات هەر چوار کاندیدەکە نەیانتوانی لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا لە کۆی 329 دەنگ، 166 دەنگ بدەست بهێنن و پۆستەکە یەکلابکەنەوە، بۆیە دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم، لە گەڕی دووەمیش کێبڕکێکە لە نیوان مەشهەدانی و عیساویدا بوو، بەڵام گەڕی دووەمیش بە کۆتا هات، گەڕی سێیەم دەستی پێکرد و هەمووان چاوڕوانی ئەنجامن.

دەنگەکانی گەڕی دووەم بەو شێوەیە بوو؛ مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگ، سالم عیساوی 158 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه