دوای ململانێی نێوان سوننەكان لەناو خۆیان و شیعە لەگەڵ سوننەكان، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و سەرۆكی نوێ هەڵبژێرێت.
بە پێی كارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی چوارشەم بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێرێت كە لە پشكی سوننەكانە.
هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ململانێیەكی توندی نێوان سوننەكان لەناو خۆیان شیعەكان لەگەڵ سونەكان دێ.
لە ئێستەدا هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی لەسەركارلابراوی پەرلەمان، دووپات دەكاتەوە لەوەی پۆستەكە بە مافی خۆیان دەزانن، مەحموود مەشهەدانی بۆ پۆستەكە كاندید كردووە و لایەنە شیعەكانیش پشتیوانی دەكەن.
كێشەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگی مانگی تشرینی دووەمی 2023، دەستی پێ كردووە، ئەوەیش دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە تۆمەتی ساختەكاری، مافی پەرلەمانتاری لە محەمەد حەلبووسی وەرگیرایە وە.
.
وەڵام بدەوه